YJ Dailynews - шаблон joomla Книги

هه‌واڵ (583)

17
نیسان

 لە دیداریاندا لەگەڵ (سەرۆک بارزانی) سه‌رۆكهۆزه‌‌كانى ناوچەکانی حەویجە و داقوق و ڕەشاد رایانگەیاند کە، شانازیی بە ڕۆڵی سەرکردایەتیی (سەرۆک بارزانی) دەکەن متمانەی تەواویشیان بە هێزی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکان هەیە و لەگەڵ هەر هەنگاوێکدان کە بۆ پاراستنی ئاسایشی کەرکووک و ناوچەکانی دەوروبەری پێویست بێت.


پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ ١٧ـی٤ـی٢٠١٦ لە سەلاحەدین، (مەسعوود بارزانى)، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی و سه‌رۆك هۆزه‌‌كانى ناوچەکانی حەویجە و داقوق و ڕەشاد كۆبۆوه.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا کەسایەتی و سەرۆک هۆزەکان سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی دیدارەکە، هەروەها سوپاسی پێشمەرگەی کوردستان و دەزگە ئەمنییەکانی کەرکووکیان کرد کە گیانی خۆیان بۆ پاراستنی ئاسایشی کەرکووک و ناوچەکانی دەوروبەری خستۆتە سەر دەست و ڕێگەیان نەداوە مەرامی دوژمنان بۆ تێکدانی برایەتیی نێوان پێکهاتەکانی ئەو ناوچانە بێتەدی.

كه‌سایه‌تی و سه‌رۆك هۆزه‌‌كانى ناوچەکانی حەویجە و داقوق داوایان لە سەرۆک بارزانی کرد کە ڕێگەیان پێ بدرێت ئەوان بۆ ئازادکردنەوەی ناوچەکانی خۆیان لە ژێر دەستی داعش ڕۆڵی کاریگەریان هەبێت و دەیانەوێ شانبەشانی پێشمەرگە لە بەشداریی شەڕی ئازادکردنی ناوچەکانی دەوری کەرکووک و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە بکەن.
شاندی میوان ئەوەشیان خستەڕوو کە ئەوان شانازیی بە ڕۆڵی سەرکردایەتیی سەرۆک بارزانی دەکەن متمانەی تەواویشیان بە هێزی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکان هەیە و لەگەڵ هەر هەنگاوێکدان کە بۆ پاراستنی ئاسایشی کەرکووک و ناوچەکانی دەوروبەری پێویست بێت.

شاندی میوان سوپاسگوزاریی خۆیان پێشکەش بە سەرۆک بارزانی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و خەڵکی کوردستان کرد کە سەرەڕای دۆخی شەڕ و ڕەوشی خراپی ئابووری، باوەشیان بۆ ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارە و خەڵکی دەربەدەری ناوچەکانی ژێر داگیرکاریی تیرۆریستان، کردۆتەوە و کوردستان بۆتە ماڵێکی ئارامی لێقەوماوان.
لەبەرانبەردا سەرۆک بارزانی له‌ وته‌یه‌كدا وێڕای بەخێرهێنانی سه‌رۆك هۆزه‌‌كانى ناوچەکانی حەویجە و داقوق و ڕەشاد، تیشكی خسته‌ سه‌ر ڕەوشی دەڤەرەکە و باسی ره‌فتاره‌ چه‌په‌ڵه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعشی به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌کرد و داوای له‌ ئاماده‌بووان كرد كه‌ هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت بۆ برایه‌تى و پێكه‌وەژیان و جه‌ختی له‌ پێوه‌ندیی مێژوویی نێوان كورد و عه‌ره‌ب كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: هەروەک پێشتریش تەئکیدم کردۆتەوە، چارەنووسی کەرکووک لە دەستی خەڵکی کەرکووکە و لە داهاتووشدا خۆیان بە ئازادیی بڕیار دەدەن و دەبێ هەموو لایەکیش ڕێز لە بڕیاری خەڵکی کەرکووک بگرن.

هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئەوەی وەبیر ئامادەبووان هێنایەوە کە بە درێژایی خەباتی ڕزگاریخوازی کوردستان هەرگیز ڕێگە نەدراوە شەڕ و بەرخودان لە بەرانبەر حکوومەت بکرێتە شەڕی کورد و عەرەب، تیرۆریستانی داعش ویستیان بگەنە ئەو مەرامەی خۆیان و هەندێ کەسی تر کە پێیان وابوو بەو ڕێگەیە دەگەنە ئامانجەکانیان و شەڕەکە بکەنە شەڕی کورد و عەرەب، هەروەها خۆیان وەک فریادڕەسی عەرەبی سوننە پێشان دا، کەچی دەرکەوت کە داعش جگە له‌ كاولكاریی هیچی پێشکەشی ناوچە سوننە نشینەکان نەکرد و سووکایەتییان بە زۆر بەهای عەرەبییش کرد. بەداخەوە لە سەرەتادا بەشێک لە عەشایەر ناپاکییان لە بەهاکانی عەرەبی کرد، ئێستا دەبێ ئێوە بە کردەوە دڵنیایی بدەن کە ئەو شتانەی ڕوویان داوە لە ڕەوشتی عەرەبدا نییە. جەختیشی کردەوە کە ئەوەی دەستی لەگەڵ داعش هەبووبێت و هاوكاریی داعشی كردبێت و هزری داعشی لا پەسەند بێت، چارەنووسی وەک داعش دەبێت.

 

سەبارەت بە بەشدارییکردنی خەڵکی ناوچەکانی دەوری کەرکووکیش لە شەڕی ئازادکردنەوەی ناوچەکانیان، سەرۆک بارزانی ڕایگەیند کە ئەوە باشترین و دروستترین ڕێگەیە و پێویستە خۆتان بەشداریی لە ئازادکردنەوەی ناوچەکانتان و پاراستنیدا بکەن و بۆ ئەوەش لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان هەماهەنگی دەکرێت. سەرۆک بارزانی تەئکیدیشی کردەوە کە پێویستە هەموو ڕێکارێک بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە بگیرێتەبەر تا تیرۆریستان نەگەنە ئامانجی خۆیان کە تێکدانی برایەتیی نێوان پێکهاتەکانی ئەو ناوچانەیە.
سەرۆک بارزانی جەختیشی کردەوە کە بابەتی حەواندنەوەی ئاوارە و لێقەوماوان بەشێکە لە بەهای بەرزی خەڵکی کوردستان و سەرەڕای ئەو دۆخە قورسە، تا ئەوکاتە ناوچەکانیان ئازاد دەکرێت و دەگەرێنەوە سەر زێدی خۆیان، هەرچی لە توانادا بێت بۆ دابینکردنی ژیانێکی ئارام بۆ لێقەوماوان درێخی ناکرێت.
سەرۆک بارزانی تەئکیدیشی کردەوە کە تیرۆریستانی هیچ ئاییندەیەكیان لە ناوچەكە نییە و لەناوچوونیان تەنیا بە كاتەوە بەندە و کەرکووکیش دەکەینە شاری برایەتی و پێکەوەژیان.

17
نیسان

 

كاكه‌مین نه‌جار سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارێزگای هه‌ولێری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ باره‌گای ئه‌نجومه‌ن پێشوازی كرد له‌ قوتابیانی خولی 19 ئه‌كادیمیایی پارتی . له‌ ووته‌یه‌كدا كاكه‌مین نه‌جار رۆشنایی خسته‌ سه‌ر رۆڵ و كاریگه‌ری ئه‌كادیمیایی پارتیمان له‌ پێگه‌یاندنی كادیر و نه‌وه‌ی نوێ بۆ خزمه‌ت گه‌یاندن به‌ رێخسته‌كانی پارتیمان و جه‌ماوه‌ری كوردستان . كاكه‌مین نه‌جار هیوای خواست قوتابیان بتوانن خزمه‌تی زیاتر پێشكه‌شی گه‌له‌كه‌مان بكه‌ن و ئه‌وه‌ی له‌م خوله‌ فێری ده‌بن بیگه‌یه‌نن به‌ هه‌ڤاڵانیان له‌ ناوه‌نده‌ حیزبیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش سود له‌م زانسته‌ سه‌رده‌میه‌ وه‌ربگرن كه‌ له‌م خوله‌ فێری بوون . دواتر قوتابیان خۆشحالی ده‌ربری به‌م سه‌ردانه‌ و سوپاسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارێزگای هه‌ولێریان كرد بۆ پاڵپشتی و پشتیوانی به‌رده‌وامی بۆ كادیرانی پارتیمان له‌ هه‌موو ئاسته‌كان ..

17
نیسان

 

به‌ مه‌به‌ستى پرسينى هه‌واڵ و بارى ته‌ندروستى نوسه‌ر و رۆشنبير و كه‌سايه‌تى ديارى كوردستان دكتۆر مسته‌فا زه‌لمى كاكه‌مين نه‌جار سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر به‌ ياوه‌رى يوسف عبدالقادر ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌ن سه‌ردانى ماڵى دكتۆر مسته‌فا زه‌لمى كرد و له‌ نزيكه‌وه‌ له‌ بارى ته‌ندروستى به‌رێزيانى پرسى و سڵاوى مه‌كته‌بى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستانى گه‌يانده‌ دكتۆر مسه‌فا زه‌لمى . كاكه‌مين نه‌جار هيواى ته‌ندروستى زۆر باشى بۆ دكتۆر مسته‌فا خواست و رايگه‌ياند مسته‌فا زه‌لمى خزمه‌تى بێوچانى به‌ گه‌له‌كه‌مان كردوه‌ ئه‌مرۆ شايه‌نى ئه‌وه‌يه‌ ئێمه‌ وه‌كو سه‌ركردايه‌تى سياسى كورد رێز له‌م خزمه‌ته‌ زۆره‌ى كاك مسته‌فا بگرين . له‌ به‌شێكى ترى ووته‌كانى كاكه‌مين نه‌جار ئاماده‌يى خۆيى و سه‌ركردايه‌تى پارتى ده‌ربرى بۆ هه‌موو هاوكارييه‌ك به‌ مبه‌ستى چاره‌سه‌ركردنى ته‌ندروستى دكتۆر مسته‌فا زه‌لمى . خانه‌واده‌ى مسته‌فا زه‌لمى خۆشحالى خۆيان به‌م سه‌ردانه‌ ده‌ربرى و سوپاسى كاكه‌مين نه‌جار سه‌ركردايه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستانيان كرد بۆ ئه‌م به‌سه‌ر كردنه‌وه‌يه

17
نیسان

 

له‌ يادى داستانى كۆرێ له‌ باره‌گاى لقى 24 سه‌فين به‌ ئاماده‌بوونى كاكه‌مين نه‌جار ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر و به‌رپرسانى حزبى و حكومى و جه‌ماوه‌رێكى زۆر يادى داستانى كۆرِێ كرايه‌وه‌ . له‌ ووته‌يه‌كدا كاكه‌مين نه‌جار رۆڵى جه‌نابى سه‌رۆك مسعود بارزانى و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانى له‌م داستانه‌ به‌رز نرخاند . كه‌ سه‌رۆك مسعود بارزانى راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتى ئه‌م داستانه‌ى ده‌كرد و سه‌ره‌نجام پێشمه‌رگه‌ داستانێكى كه‌م وێنه‌ى تۆمار كرد و رژێمى له‌ ناو چووى به‌عس تووشى شكستێكى گه‌وره‌ى سه‌ربازى بوو . له‌م داستانه‌دا پێشمه‌رگه‌ و گه‌لى كوردستان بۆ دونيا سه‌لمانديان كه‌ گه‌لى كوردستان ئيتر ژێر ده‌ستى قه‌بوڵ ناكات و ئاماده‌ى هه‌موو قوربانيدانێكه‌ . له‌ به‌شێكى ترى ووته‌كانى كاكه‌مين نه‌جار رايگه‌ياند ئه‌مرۆش پێشمه‌رگه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتى و پشتيوانى جه‌نابى سه‌رۆك رۆژانه‌ داستانى گه‌وره‌ تۆمار ده‌كات و شكست به‌ پيلانى تيرۆريستان و دووژمنانى كوردستان دێنێ . دواتر چه‌ندين ووتار و بيره‌وه‌رى له‌ يادى ئه‌م داستانه‌ پێشكه‌شكران

17
نیسان

 

به‌ ئاماده‌بوونى كاكه‌مين نه‌جار ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر و به‌رپرسانى حزبى و حكومى و سه‌ربازى و كه‌س و كارى شه‌هيدان . له‌ سنورى لێژنه‌ى ناوچه‌ى به‌ڕانه‌تى مه‌راسيمێكى شاسيته‌ بۆ رێزگرتن له‌ گيانى پاكى شه‌هيدانى ده‌ستى تيرۆريستانى داعش به‌رێوه‌چوو

17
نیسان

 

بۆ ئاگادار بوون له‌ ڕه‌وشى هێزه‌كانى زێرڤانى كاكه‌مين نه‌جارئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر به‌ ياوه‌رى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن سه‌ردانى فه‌رمانده‌يى زێره‌ڤانى كرد و له‌لايه‌ن عزيز وه‌يسى فه‌رمانده‌يى فه‌رمانده‌يى زێرڤانى و ئه‌فه‌سه‌ر و ده‌رجه‌دارانى فه‌رمانده‌يى زێره‌ڤانى به‌گه‌رمى پێشوازى كران . 
له‌ دانيشتنێكدا ره‌وشى به‌ره‌كانى جه‌نگ و رۆڵى كاريگه‌رى هێزه‌كانى زێره‌ڤانى له‌ شه‌ڕى پاراستنى خاك و خه‌ڵكى كوردستان له‌ به‌رامبه‌ر ترۆريستانى داعش خرايه‌ به‌رباس و كاكه‌مين نه‌جار له‌ ووته‌يه‌كدا راگه‌ياند هێزه‌كانى زێره‌ڤانى هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاى شه‌رى تيرۆريستانى داعش توانيان رۆڵى كاريگه‌رى خۆيان ببينن له‌ پێشگرتن و شكست پێهێنان به‌ پيلانى تيرۆريستانى داعش كه‌ ئامانجيان بوو خاكى كوردستان داگيربكه‌ن . به‌ڵام هێزه‌كانى زێره‌ڤانى له‌ گه‌ل هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان پيلانى دووژمنانى كوردستانيان له‌ گۆرنا . كاكه‌مين نه‌جار له‌ به‌شێكى ترى دانيشتنه‌كه‌ سه‌ركه‌وتنى ئيراده‌ى خه‌ڵكى كوردستان پشت ئه‌ستور به‌م هێزه‌ قاره‌مانانه‌ خسته‌ ڕوو كه‌ هێزه‌كانى زێره‌ڤانى به‌ پيلان و تاكتيكى نوێى سه‌ربازى ڕووبه‌ڕووى تيرۆريستانى داعش بوونه‌وه‌ و سه‌ره‌نجام تيرۆريستان شكستيان خوارد و پێشمه‌رگه‌ سه‌ركه‌وت ئه‌مرۆش دونيا شانازى به‌ ناو و ئيراده‌ى ئێوه‌ى پێشمه‌رگه‌ ده‌كات . له‌ دوا ته‌وه‌رى دانيشتنه‌كه‌دا كاكه‌مين نه‌جار سڵاوى بۆ گيانى پاكى شه‌هيدان نارد كه‌ شه‌هيدان به‌ خوێنى خۆيان كوردستانيان پاراست . دواتر عزيز وه‌يسى فه‌رمانده‌ي فه‌رمانده‌يى زێره‌ڤانى به‌ ناوى هێزه‌كانى زێره‌ڤانى دڵنيايى دايه‌ خه‌ڵكى كوردستان كه‌ پێشمه‌رگه‌كانى زێره‌ڤانى له‌ ته‌ك هێزه‌كانى تر هه‌موو كات ئاماده‌ى به‌خشينى گيانيانن

17
نیسان

(مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌ چوارچێوه‌ی پێشوازیكردنی له‌ (جیری نۆڤاچه‌ك) جێگری وه‌زیری ناوخۆی كۆماری چیك و شاندی یاوه‌ری رایگه‌یاند، ئه‌و نا سه‌قامگیر‌ و توندوتیژیانه‌ی له‌ ناوچه‌كه‌دا هه‌یه‌، به‌ره‌نجامی هه‌ڵه‌یه‌كه‌، كه‌ پێش سه‌د ساڵ بێ پرسكردن به‌ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌وڕووپاوه‌ رێككه‌وتنێك بۆ داڕشتنی نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه‌ مۆركراوه‌.

له‌ دیدارێكدا، كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی (ئیڤا دراداكۆڤا) كونسوڵی گشتی كۆماری چیك له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، مه‌سروور بارزانی وێرای سوپاسكردنی حكوومه‌تی كۆماری چیك بۆ هاوكاری و پشتیوانییه‌كانی له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند، پێویسته‌ هاوكاری و یارمه‌تیدانی پێشمه‌رگه‌ ئه‌وله‌ویه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بێت. له‌به‌رانبه‌ردا‌ جێگری وه‌زیری ناوخۆی كۆماری چیك دووپاتی له‌ به‌رده‌وامبوونی پشتیوانییه‌كان كرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه‌ ئه‌وان له‌ ئه‌ركی قوڕس و پێداویستیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ن و حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵ ده‌دات رێگه‌ی زیاتركردن و خێراتركردنی دابینكردنی پێویستییه‌كان بۆ پێشمه‌رگه‌ بدۆزێته‌وه‌.

 

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له‌ په‌یوه‌ندی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر كرا، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بۆچوونی هه‌رێمی كوردستانی بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كان‌ روونكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌ ئه‌زموونی ئاشتیانه‌ی پرۆسه‌ی لێكجیابوونه‌وه‌ی چیك و سلۆڤاكیا كرد، كه‌ پێویسته‌ له‌به‌ر چاو بگرین و ئاماده‌ی هه‌رێمی كوردستانی بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌غدا و وڵاتانی دیكه‌ ده‌ربڕی.

17
نیسان

دەقی پەیامی (سەرۆک بارزانی)


بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان

لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەك سیاسیی ناوخۆ و كاربەدەستی وڵاتانی ئیقلیمی لێدوانی ناڕاست و بێ ئینسافانەیان لەبارەی مافی گەلی كوردستان لە دیاریكردنی چارەنووسی خۆی و ڕیفراندۆم داوە و دژایەتیی خۆیان بۆ ئەو مافە سرووشتییەی گەلی كودستان دەربڕیوە.

بەر لە هەموو شتێك بوونی نەتەوەیەك بەناوی كورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا حەقیقەتێكە و گەلی كورد لەچەشنی هەموو گەلانی تر دەتوانێ مافەكانی پیادە بكات و لێی سوودمەند بێت و ئەو مافانە سرووشتین و خودا پێی بەخشیون و لەژێر هیچ بیانوو و پاساوێك ناكرێ ڕێگری لێ بكرێت یان ئینكار بكرێت.

هەتا ئەو كاتەی ئینكاری ئەو حەقیقەتە بكرێت كێشەكان هەر بەردەوامی دەبێت، بەڵام ئەگەر دان بە حەقیقەتی بوونی گەلی كوردستان و مافەكانی بنرێت ئەوە بە دڵنیاییەوە گرفتەكان كەمتر دەبن و ئاشتی و سەقامگیرییش بۆ ناوچەكە بەدی دێت.

ئەگەر گەلی كوردستان چاوەڕێی ئەوە بێت خەڵكی تر مافی سەربەخۆیی وەك دیاری پێشكەشی بكات ئەوە هیچ كات سەربەخۆیی وەدەست ناهێت. ئەو مافە بوونی هەیە و دەبێ گەلی كوردستان داوای بكات و پیادەی بكات. هەموو لایەك ئەو ڕاستییە باش دەزانێ كە ناوچەكەمان و بە تایبەت كوردستان بە بێ ڕەچاوكردنی ئیرادەی دانیشتوانی ڕەسەنی ناوچەكە دابەش كراوە و ئەوەیش بووەتە هۆی سەرهەڵدانی گرفتی قووڵ و سەد ساڵ شەڕ و ئینكار و ناسەقامگیریی.

ئەوانەی هۆكاری ئەو دابەشكردنە بوونە زۆر بە باشی دەزانن كە چ هەڵەیەكی گەورەیان ئەنجام داوە بەڵام ئامادە نین دان بە فەشەلی سیاسەتی سەد ساڵەی خۆیاندا بنێن. هیچ ڕەوایش نییە كە لەبەر خاتری بەرژەوەندیی سیاسی و ڕازیكردنی خەڵكی تر مافی گەلی كوردستان نادیتە بگرن. ئایا ئەوان ڕێگە بە خۆیان دەدەن كۆسپ و تەگەرە بۆ مافی گەلانی خۆیان دابنێن؟ كوردستان خاوەنی هەموو تایبەتمەندییە جیوگرافی و مێژوویی و مرۆڤییەكانە. هەروەكچۆن سكۆتلەندا و كاتالۆنیا و كیوبێك و شوێنەكانی تر ئەو مافەیان هەیە ڕای خۆیان لەسەر چارەنووسی خۆیان بدەن كوردستانیش خاوەنی ئەو مافەیە و جێگەی نیقاش نییە.

مایەی سەرسووڕمانیشە هەندێ كەس لەناوخۆدا پاساو بۆ ئینكاركردنی مافی گەلی كورد یان دواخستنی دەهێننەوە و باس لە سازكردنی زەمینە دەكەن. ڕیفڕاندۆم و زانینی ڕای گەلی كوردستان بۆ دیاریكردنی چارەنووس مافێكی ڕەهایە و پێویستی بە زەمینەسازی نییە. هێنانەوەی پاساو بۆ ئەنجامنەدانی ڕیفراندۆم لە دوودڵی و بێ بڕواییەوە دێت بەرانبەر مافی ڕەوای گەلی كوردستان. پێداگریی هەندێ خەڵكی ناوخۆ لەسەر ئەنجامنەدانی ڕیفراندۆم لەبەر ئەوەیە چونكە دەزانن دەرفەتێكی زێڕین هەیە و دەیانەوێ لەباری بەرن.

هەر ئەو جۆرە خەڵكانەیش دواتر ئیدعای ئەوە دەكەن كە دەرفەت بۆ پیادەكردنی مافی چارەنووسی گەلی كوردستان هەبوو بەڵام سەركردایەتی سیاسیی كوردستان نەیكرد.
كاتی ئەوە هاتووە و دەرفەتەكان لەبارن بۆ ئەوەی گەلی كوردستان لەڕێگەی ڕیفراندۆمەوە بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات.

ئەو ڕیفراندۆمە بە مانای دەستبەجێ ڕاگەیاندنی دەوڵەت نییە بەڵكو بۆ ئەوەیە كە ئیرادە و ڕای گەلی كوردستان لەبارەی چارەنووسی خۆی بزاندرێت و سەركردایەتیی سیاسیی كوردستان لە كات و دۆخی گونجاودا ئیرادە و بڕیاری گەل جێبەجێ بكات.

دیاریكردنی چارەنووس و ڕیفراندۆمیش لە پڕۆسەیەكی ئاشتیانە و سەردەمیانەدا دەبێت و لەپێناو ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەكە و گەڕاندنەوەی ماف بۆ خاوەن ماف دەبێت و دوور لە توندوتیژی و لەڕێگەی تەفاهوم و دیالۆگدا ئەنجام دەدرێت و هەڕەشەیش بۆ سەر هیچ لایەك دروست ناكات.

لە بابەتی فیدڕالیزم و هەڵكردنی ئاڵای كوردستانیش سەرباری بوونی دژایەتیی دەرەكی بەڵام پێداگری و خۆڕاگری و ویستی گەلی كوردستان وای كرد كە ببێتە ئەمری واقع و جیهان مامەڵەی لەگەڵ بكات و بە هیچ شێوەیەكیش نەبووە هەڕەشە بۆ سەر هیچ وڵات و لایەنێك. ئێستایش ئەوەی لە سۆنگەی بێویژدانی و سووكایەتیكردنەوە سەیری مافی ڕەوا و سرووشتیی گەلی كوردستان بكات لە ڕاستیدا خوازیاری ئەوە نییە سەقامگیری و ئاشتی بەرپا ببێت و بۆچوونەكەی هیچ بەهایەكی نییە.

 

ناوچەكەمان شەڕ و كارەساتی زۆری بەخۆیەوە بینیەوە و گۆڕانكارییش بەڕێوەیە و گەلی كوردستان هۆكاری ئەو گۆڕانكاری و كارەساتانە نەبووە و هەموو جارێكیش بووەتە قوربانی و خەڵكی تر ناوچەكەیان تووشی كارەسات و ململانێ كردووە. پاش ئەو هەموو قوربانیدان و كارەساتانە ئیتر دەبێ گەلی كوردستان بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات و ئەركی هەموو كوردستانییەكی نیشتیمانپەوەر و دڵسۆزە لە ئاست بەرپرسیارێتیی مێژوویی و ئیرادەی گەلەكەیاندا بن و شان بدەنە بەر قۆناغەكە و لە پشت ویستی خەڵكی كوردستان بن بۆ پیادەكردنی مافەكانیان. ئینكاری مافی گەلێكی ستەمدیدە و بەشخوراو هیچ پاساوێك هەڵناگرێت و دەبێ بە بێ دوودڵی ئەو مافە بە گەلی خۆمان ڕەوا ببینین و كاری بۆ بكەین.

17
نیسان

 

له‌ ژێر ناوى ( گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سرووشت ئاسووده‌ى ئاسووده‌يى ده‌روون و جه‌سته‌يه‌ ) به‌ ئاماده‌بوونى كاكه‌مين نه‌جار ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن و پزيشكانى گيا ده‌رمانى سرووشتى وئه‌ندامانى كۆمه‌ڵه‌ى ڕوه‌كناسانى كوردستان كۆتايى هات به‌ خولى زانستى په‌ره‌پێدان بۆ ئه‌ندامانى كۆمه‌ڵه‌ى ڕووه‌كناسانى كوردستان . له‌ ده‌سپێكدا دكتۆر خيرالدين محمد به‌رپرسى ده‌سته‌ى كارگێرى كۆمه‌له‌ى رووه‌كناسان و شارازا له‌ گيا ده‌رمانى سرووشتى . له‌ ووته‌يه‌كدا گرنگى ده‌رمانى سرووشتى بۆ ئاماده‌بووان ڕوونكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مرۆ له‌ هه‌موو دونيا گرنگى زۆر ده‌درێت به‌ بوارى گيا ده‌رمانى سرووشتى كه‌ كاريگه‌رى نێگه‌تيڤى له‌ سه‌ر مرۆڤ نابێت و ئه‌م جۆره‌ ده‌رمانانه‌ كه‌ له‌ به‌رووبوومى سرووشتى درووست ده‌كرێن ده‌رمانى گرنگن . دكتۆر خيرالدين له‌ به‌شێكى ترى ووته‌كانى رۆشنايى خسته‌ سه‌ر سرووشتى كوردستان و رايگه‌ياند له‌ كوردستان سه‌دان گيا هه‌ن كه‌ جۆره‌ها ده‌رمانى سرووشتيان لێ به‌رهه‌م دێت و ئه‌مرۆش ئێمه‌ى شارازا له‌م بواره‌ چه‌ندين جۆر ده‌رمانمان له‌ سرووشتى كوردستان درووستكردوه‌ . كه‌ له‌ داهاتوو به‌ پشتيوانى حكومه‌تى كوردستان په‌ره‌ى زياترى پێده‌ده‌ين . دواتر له‌لايه‌ن كاكه‌مين نه‌جار و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن بروانامه‌ى ده‌رچوون پێشكه‌شى به‌شدار بووانى خول كرا

پەڕەى 42 لەکۆى 42 پەڕەدا