YJ Dailynews - шаблон joomla Книги

هه‌واڵ (498)

28
نیسان

 

 

ئیمرۆ هه‌ینی28/4/2017 كاكه‌مین نه‌جار ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێری پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماده‌ی ناشتنی ته‌رمی تێكۆشه‌ری دێرین عه‌لی عه‌بدوڵا برایم ،ناسراو به‌ (عه‌لی مه‌لا)بوو ، هه‌ڤاڵ كاكه‌مین  نه‌جار له‌وته‌یه‌كدا له‌سه‌ر گۆری تێكۆشه‌ر عه‌لی مه‌لا كه‌ 24/4/2017 له‌ئه‌ڵمانیا به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه‌ دڵه‌گه‌وره‌كه‌ی له‌ لێدان كه‌وت و ته‌رمه‌كه‌ی هێنرایه‌وه‌ كوردستان.و له‌كوردستان به‌خاك سپێردرا به‌ئاماده‌ بوونی ده‌یان به‌رپرسی حزبی و حكومی ، ئاماه‌ی به‌ خه‌باتی نه‌پچراوه‌و درێژخایه‌نی ئه‌و تێكۆشه‌ره‌ داو یه‌كێك بوه‌ له‌كه‌سایه‌تیه‌ شۆرشگێره‌كانی ناوچه‌ی باڵه‌ك، هه‌ڤاڵ كاكه‌مین نه‌جار له‌ درێژه‌ی وته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌ قاره‌مانێتی ئه‌و تێكۆشه‌ره‌ كردوو باسی له‌ بریندار بوون و به‌برینداری ده‌سگیركردنی له‌لایه‌ن ئێران و دواتر راده‌ست كردنه‌وه‌ی بۆ ده‌سه‌ڵاتی به‌عس و ده‌رباز بوونی وه‌ك معجزه‌یه‌ك وه‌سف كرد، كاكه‌مین نه‌جار ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا تێكۆشه‌ر عه‌لی مه‌لا دووبرای تریشی له‌سه‌نگه‌ری كوردایه‌تی و له‌سه‌ر رێبازی بارزانی نه‌مر شه‌هیدد بوون ،هه‌ڤال كاكه‌مین نه‌جا ر  له‌سه‌ر گلكۆی ئه‌و قاره‌مانه‌ ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌بیت ماندوو بون و قوربانی شۆرشگیران و شه‌هیدانمان له‌ یاد نه‌كه‌ین و خوێن و ئاره‌قه‌یان بكه‌ینه‌ هه‌وینی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.

 

 

 

27
نیسان

 

 

سێشەممە 25ـی 4ـی 2017 لە سەلاحەددین (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە هونەرمەندی گەورە و ناوداری كورد (مەزهەر خاڵقی) كرد.
لە دیدارەكەدا (سەرۆك بارزانی) وێڕای ئەحواڵپرسینی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی (مەزهەر خاڵقی) كرد بەهۆی ئەو ڕۆڵەی لە ژیانی فەرهەنگی و كولتووریی گەلی كوردستان گێڕاویەتی و هەروەها هەڵوێستە نیشتیمانپەروەرەكانی  بەرز نرخاند و هیوای تەندروستی بۆ خواست و ڕایگەیاند كە (مەزهەری خاڵقی) جێگەی شانازیی هەموو لایەكمانە.
هەر لەم دیدارەدا (مەزهەر خاڵقی) سوپاسی ئەرك و ماندووبوون و خەباتی (سەرۆك بارزانی) كرد و وێڕای ئاماژەدان بە سیاسەت و ستراتیژی (سەرۆك بارزانی) لەبارەی سەربەخۆیی ئەوەی خستەڕوو كە هەموو توانا و بەرهەم و چالاكییەكانی دەخاتە خزمەت پڕۆسەی سەربەخۆیی كوردستان.

27
نیسان

 

 

ئەمرۆ لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، (فازڵ میرانی) پێشوازیی لە (نیك لاتا)، جێگری باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و (جۆن شارب)، كونسوڵی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەریان كرد.

لە دیدارەكەدا وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان، (فازڵ میرانی) خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئەم دیدارە دەربڕی و تیشك خرایە سەر پرسە گرینگەكانی ناوچەكە و عێراق بەگشتی و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی و پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغدا و پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و بەریتانیا و پەرەسەندنە سیاسی و سەربازییەکان و قۆناغی دوای داعش لە عێراق تاوتوێ كرا.

لەلای خۆیەوە (نیك لاتا) سوپاسی سكرتێری مەكتەبی سیاسیی كرد بۆ ئەم پێشوازییە و تەئكیدی كردەوە لەسەر بڕیاری حكوومەتی بەریتانیا بۆ بەردەوامیی پاڵپشتی و پێشكەشكردنی پشتیوانیی سەربازی بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان و، هەنگاوەكانی چارەكردنی كێشەكان و چاكسازی لە هەرێمی كوردستان بەگرینگ زانی، کە تەواوی كێشەكان بە ڕێگای دیالۆگ چارە بكرێن و ئەوان خوازیاری تەبایی و یەكڕیزیی هێز و لایەنە سیاسییەكانن بۆ ئەوەی سەقامگیری لە كوردستان بەردەوام بێت.

دواتر سكرتێری مەكتەبی سیاسی  باسی لە ئامادەكاری بۆ ڕیفراندۆم كرد، كە مافێكی سروشتیی گەلی كوردستانە، لەدژی هیچ لایەك نییە و نابێتە مەترسی بۆ هیچ وڵاتێك و ئێمە هەردەم هەڵگری پەیامی ئاشتی بووینە و جەختی لێ دەكەینەوە، کە كوردستان هەردەم فاكتەری سەقامگیریی ناوچەكە بووە و دەبێت.

هەروەها (فازڵ میرانی) تەئكیدی كرد، كە جیهان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تێگەیشتنێكی زۆر باشیان بۆ مافەكانی گەلی كوردستان لا دروست بووە و بە چاوی ڕێز و ستایشەوە سەیری خۆڕاگری و قوربانیدانی هێزی پێشمەرگە دەكەن، كە بەرگری لە ئەمن و سەقامگیری و بەها بەرزەكانی مرۆڤایەتی دەكات.

لە كۆتاییدا هەردوولا پێداگرییان لەسەر بەهێزكردن و پتەوكردنی پەیوەندیی دۆستایەتیی نێوان هەرێمی كوردستان و بەریتانیا دژی تیرۆریستانی داعش كردەوە.

26
نیسان

 

 

 

به‌ مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ ره‌وشی ناوچه‌كه‌ و ژیان گوزه‌رانی دانیشتوانی سنوره‌كانی قه‌زای مخمور و ناحیه‌كانی گوێر و مه‌لا قه‌ره‌ له‌ ناحیه‌ی مه‌لاقه‌ره‌ كاكه‌مین نه‌جار ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رۆكی ئه‌جومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارێزگای هه‌ولێر به‌ یاوه‌ری كرمانج عبدالله‌ به‌رپرسی لقی 23 ی مخمور و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارێزگای هه‌ولێر له‌ گه‌ڵ سه‌رۆك هۆز و شێخ و كه‌سایه‌تیه‌كانی عه‌ره‌ب له‌ سنوره‌كه‌ كۆبۆوه‌ . له‌ ووته‌یه‌كدا كاكه‌مین نه‌جار تیشكی خسته‌ سه‌ر كلتوری پێكه‌وه‌ ژیان و یه‌كتر قه‌بوڵكردنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ كه‌ سه‌رده‌مانێكی زۆره‌ هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی كورد و عه‌ره‌ب له‌م سنوره‌ وه‌كو برا پێكه‌وه‌ ده‌ژین ئه‌مه‌ش مایه‌ی دڵخۆشی هه‌موومانه‌ . له‌ به‌شێكی تری ووته‌كانی كاكه‌مین نه‌جار رۆشنایی خسته‌ سه‌ر رۆڵی سه‌رۆك هۆز و شێخ و كه‌سایه‌تیه‌كانی عه‌ره‌ب له‌ سنوره‌كه‌ كه‌ له‌ گه‌ڵ هاتنی تیرۆریستانی داعش ئه‌وان رۆڵی به‌رچاویان بینی له‌ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆر و پاراستنی یه‌كریزی نێوان هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ . كاكه‌مین نه‌جار رای گه‌یاند ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌ داهاتوو زیاتر ئاوه‌دان ده‌كرێته‌وه‌ و ده‌ستی خزمه‌تگوزاری زیاتر بۆ ناوچه‌كه‌ ده‌هێنین بۆ ئه‌وه‌ی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ بگه‌رێنینه‌وه‌ پێش شه‌ری تیرۆریستان كه‌ له‌ گه‌ڵ هاتنی تیرۆریستان بۆ ناوچه‌كه‌ زه‌ر و زیانێكی زۆری له‌ دانیشتوانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ دا . له‌ درێژه‌ی ووته‌كه‌ی كاكه‌مین نه‌جار پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی بۆ ئاماده‌ بووان شیكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند ئێمه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان بریارمان داوه‌ ریفرانۆدم ئه‌نجام ده‌ده‌ین و رای ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان به‌ ناوچه‌كانی ئێوه‌شه‌وه‌ وه‌ر ده‌گرین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موومان پێكه‌وه‌ بڕیار له‌ ئاینده‌ی كوردستان بده‌ین . كاكه‌مین نه‌جار داوای له‌ سه‌رۆك هۆز و شێخ و كه‌سایتیه‌كانی عه‌ره‌ب له‌ سنوره‌كه‌ كرد پشتیوانی هه‌نگاوی ریفراندۆم بن به‌ ئامانجی دابینكردنی ئارامی و خزمه‌تی زیاتر به‌ دانیشتوانی كوردستان . دواتر شێخ ته‌ها سه‌رۆك هۆزی لهێب به‌ ناوی خۆی و ته‌واوی سه‌رۆك هۆز و شێخ و كه‌سایه‌تیه‌كانی عه‌ره‌ب له‌ ناوچه‌كه‌ سوپاسی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد بۆ گرنگی دانی زۆریان به‌ كلتوری پێكه‌وه‌ ژیان و رێزگرتن له‌ نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب له‌ ناوچه‌كه‌ كه‌ ئه‌م گرنگی پێدانه‌ جێگای ته‌قدیره‌ له‌لای نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب . له‌ به‌شێكی تری ووته‌كانی شێخ ته‌ها رایگه‌یاند ئه‌وان وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب له‌ ناوچه‌كه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی سه‌رۆك مسعود بارزانی و حكومه‌تی كوردستانن له‌ هه‌مبه‌ر ئه‌نجامدانی راپرسی بۆ ریفراندۆم كه‌ ئه‌وان به‌ به‌لێ ده‌نگ به‌ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌ده‌ن . دواتر شێخ و كه‌سایه‌تیه‌كانی عه‌ره‌ب چه‌ند داواكارییه‌كیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارێزگای هه‌ولێر كرد ...

 

 

26
نیسان

 

 

 

 

 

كاكه‌مین نه‌جار ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارێزگای هه‌ولێر به‌ یاوه‌ری ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن سه‌ردانی باره‌گای پارتی چاكسازی توركمانی كرد و له‌لایه‌ن عبدالقادر بازرگان سكرتێر وئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی چاكسازی توركمان به‌گه‌رمی پێشوازی كران . كاكه‌مین نه‌جار دوانزه‌هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی چاكسای توركمانی له‌ سكرتێر و ئه‌ندامانی ئه‌و حزبه‌ پیرۆز كرد و هیوای سه‌ركه‌وتن و پێشه‌ڤه‌چوونی زیاتری بۆخواستن . له‌ دانیشتنێكدا تیشك خرایه‌ سه‌ر دۆخی ئێستای كوردستان و ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و بارودۆخی ناوخۆی كوردستان و پرسی ریفراندۆم عبدالقادر بازرگان رای گه‌یاند ئێمه‌ وه‌كو پارتی چاكسازی توركمان پشتیوانی هه‌نگاوه‌كانی ریفراندۆم ده‌كه‌ین وبه‌ به‌لێ ده‌نگ بۆ ریفراندۆم و سه‌ربه‌ۆخیی كوردستان ده‌ده‌ین . له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ سه‌رده‌می حكومه‌تی كوردستان هه‌موو مافێكی توركمان و ته‌واوی پێكهاته‌كانی تر پارێزراوه‌ . دواتر كاكه‌ین نه‌جار رۆشنایی خسته‌ سه‌ر گرنگی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم كه‌ ئه‌مه‌ رای خه‌ڵكی كوردستانه‌ له‌ باره‌ی چاره‌نوسی داهاتووی خۆی كه‌ ته‌واوی پێكهاته‌كانی كوردستان به‌شداری ده‌كه‌ن . له‌ به‌شێكی تری ووته‌كانی كاكه‌مین نه‌جار رای گه‌یاند له‌ داهاتووی كوردستان مافی توركمان و ته‌واوی پێكهاته‌كانی تر ده‌پارێزرێن و ته‌واوی مافه‌كانیان دابین ده‌كرێت . چونكه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان بڕوای ته‌واوی به‌ پێكه‌وه‌ ژیان و دابینكردنی مافی پێكهاته‌كانی تری كوردستان هه‌یه‌ . دواتر ته‌ئكید له‌ په‌یوه‌ندی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و پارتی چاكسازی توركمان كرایه‌وه‌ ..

22
نیسان

 

 

كاكه‌مین نه‌جار له‌ بۆنه‌ی(رێز لێنان له‌ رۆژنامه‌نووسانی گۆڤاری سه‌فین له‌ شاخ )وتار ده‌خوێنێته‌وه‌ وخه‌ڵات ده‌به‌خشێت

 

 

ئیمرۆ 22/4/2017 پاشنیوه‌رۆ له‌ ئاهه‌نگێكی قه‌شه‌نگدا كه‌ لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان سازهی كردبوو سه‌باره‌ت به‌گۆڤاری سیفین له‌ شاخ ، هه‌ڤاڵ كاكه‌مین نه‌جار ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ وتارێكی كورد دا ئاماژه‌ی به‌ رۆڵی گۆڤاری سه‌فین كرد له‌ شاخدا و هۆكاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری و رۆڵی به‌رزی كادره‌ ماندوونه‌ناسه‌كانی ئه‌و گۆڤاره‌ له‌شاخ ،هه‌ر له‌هه‌مان بۆنه‌دا كاكه‌مین نه‌جار خه‌ڵاتی رێز لێنانی به‌خشیه‌ كۆمه‌ڵێك كادری راگه‌یاندنی شاخ كه‌ له‌گۆڤاری سه‌فیندا ئه‌رك و شه‌ونخونیان كیشاوه‌.

22
نیسان

 

 

و

 

به‌رێز كاكه‌مین نه‌جار ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر له‌ بوسكه‌یه‌كدا یادی سه‌دوونۆزده‌ ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی له‌ سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسانی كوردستان پیرۆز ده‌كات و هیوای پێشڤه‌چونی زانستیانه‌ی كاری رۆژنامه‌نووسی بۆ رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ده‌خوازێت و ده‌شڵێت: ئێمه‌ وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌میشه‌ له‌بۆنه‌و بێ بۆنه‌ پشتگیری له‌ رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ده‌كه‌ین و ئه‌رك و ماندوو بوونیان به‌رز ده‌نرخێنین و له‌هه‌مان كات داواشده‌كه‌ین رۆژنامه‌نووسان ئه‌ركی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییان بكه‌نه‌ سه‌رمه‌شقی كاره‌كانیان و هه‌نگاوه‌كانی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌ كاری رۆژنامه‌نووسیان ره‌نگبداته‌وه‌ ، چونكه‌ ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌یی رۆژنامه‌نووسی كورد له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه‌ .

21
نیسان

كاكه‌مین نه‌جار :نە بەچاوسورکردنەوەو نەعاتیفە وازناھێنین"

 

 

 

 

19
نیسان

 

 

 (كاكه‌مین نه‌جار) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و (عه‌دنان موفتی) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ دوای كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا، به‌رنامه‌ بۆ چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ریفراندۆم له‌ كوردستان داده‌ندرێت.

شاندی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی حزب و لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان له‌سه‌ر پرسی ریفراندۆم كۆ بوونه‌ته‌وه‌ و، ئێستایش بڕیار دراوه‌ شاندێك سه‌ردانی به‌غدا بكات كه‌ پێك دێن له‌ نوێنه‌ری زۆربه‌ی حزبه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پرسی ریفراندۆم دیسان گفتوگۆ بكه‌نه‌وه‌.

(كاكه‌مین نه‌جار) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا كه‌ په‌یامنێری ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌وێ ئاماده‌ بوو، گوتی، "هه‌ركات ئه‌و شانده‌ گه‌ڕایه‌وه‌ و له‌سه‌ر ریفراندۆم له‌گه‌ڵ به‌غدا گه‌یشتنه‌ قه‌ناعه‌ت، ئه‌وكات ئاماده‌كاری بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه‌ ده‌كرێت."
هاوكات (عه‌دنان موفتی) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ پێویستی ده‌زانێ كه‌ "نوێنه‌ری هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ ناو كۆمیته‌ی ریفراندۆمدا بێت و دواتر نه‌خشه‌ رێگایه‌ك دابندرێت بۆ چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆم".
هه‌ڵبه‌ت (كاكه‌مین نه‌جار) پێی وایه‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان نوێنه‌ریان له‌ ناو ئه‌و كۆمیته‌یه‌دا ده‌بێت.

رۆژی 2ی ئه‌م مانگه‌، هه‌ر دوو مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی و یه‌كێتی به‌ سه‌رپه‌رشتیی (مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆ بوونه‌وه‌ و بڕیار درا، پرسی ریفراندۆم له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان، حكوومه‌تی به‌غدا و كۆنسووڵ و نوێنه‌رانی بیانی له‌ كوردستان، بخرێته‌ به‌رباس.
شاندی هاوبه‌شی ئه‌و دوو حزبه‌ له‌ ماراسۆنێكی 10 رۆژیدا، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ كۆ بووه‌وه‌.
گۆڕان، یه‌ك له‌و حزبانه‌ بوو كه‌ ئاماده‌ نه‌بوو پێشوازی له‌ شاندی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی بكات.

(عه‌دنان موفتی) كه‌ ئه‌ندامی شاندی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی بوو، هیواخوازه‌ گۆڕانیش بێته‌ ناو كۆبوونه‌وه‌كانه‌وه‌.
ئه‌و ده‌ڵێ، "گۆڕان پشتگیریی له‌ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان ده‌كات و ئێستایش كه‌ ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ نه‌بووه‌، پێوه‌ندی به‌ نه‌بوونی متمانه‌ و كێشه‌كانی پێشووه‌وه‌ هه‌یه‌ و هیوادارین له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتوودا ناكۆكییه‌كان به‌لاوه‌ بنرێن، چونكه‌ ئه‌وه‌ پرسێكی نه‌ته‌وه‌ییه‌".

 

به‌شێك له‌ حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، پێیان وایه‌ كه‌ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ریفراندۆم، پێویستی به‌ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌یه‌، به‌ڵام (كاكه‌مین نه‌جار) ئه‌وه‌ ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێ، "مه‌رج نییه‌ پێویستی به‌ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌بێت، به‌ڵام ده‌كرێ له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش رێككه‌وتن بكرێت".

پەڕەى 6 لەکۆى 36 پەڕەدا