YJ Dailynews - шаблон joomla Книги

هه‌واڵ (521)

16
ئایار

ڕۆژی دووشەممە 15ـی 5ـی 2017 لە سەلاحەددین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە برێت مەكگورگ نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا لە هاوپەیمانێتی

ی نێودەوڵەتییدژی داعش و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە دۆگلاس سڵیمان باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و كین گرووس كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر و ژمارەیەك ڕاوێژكاری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا.


لە دیدارەكەدا بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان لە شاری موسڵ خرایە بەر باس و بیروڕایش لەبارەی تەحەدیاتی قۆناغی دوای داعش ئاڵوگۆڕ كرا. هەروەها نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا لە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی دژی داعش وێڕای ئاماژەدان بە بایەخی هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتەكەی جەختی لە بەردەوامیی پشتیوانی و ڕاهێنانی سوپای ئەمەریكا بۆ هێزەكانی پێشمەرگە كردەوە.

هەر لەم دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و ئایندە و پڕۆسەی سیاسیی عێراق.

لە بەشێكی دیكەی ئەو كۆبوونەوەیە بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی سووریا و هەنگاو و پلانەكانی تێكشكاندنی داعش لە سووریا تاوتوێ كرا.

 

15
ئایار

 

بەناوى گەل و حکوومەتى هەرێمى کوردستان و بەبۆنەى هەڵبژاردن و دەستبەکاربوونیه‌وه‌، پیرۆزبایی لە سەرۆکى تازەى فەرەنسا، به‌ڕێز ئیمانوێل ماکرۆن دەکەم.

سەرکەوتنى بەڕێز ماکرۆن لە هەڵبژاردنەکانى فەرەنسادا، سەرکەوتنى هیواى ملیۆنەها هاووڵاتیى فەرەنسى و پتەوکردنى زیاترى بنەماکانى یەکێتیى ئەورووپا بوو، هەروەها گەشبینی بۆ پەرەپێدانى ئاشتى و سەقامگیریى نیۆدەوڵەتى لەگەڵ خۆیدا هێنا.

سەرۆک ماکرۆن لەناوبردنى  تیرۆرى لە سەرووى لیستى کار و ئەرکەکانى دانا، هەرێمى کوردستانیش کە ئێستا لە شەرى دژ بە تیرۆردا پێشەنگە، دەخوازێت پەیوەندیی سیاسى و هەماهەنگیى سەربازی لەگەڵ فەرەنسا پتەوتر بکات تا ئاشتى و سەقامگیرى لە ناوچەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست کە نائارامی بەخۆیەوە دەبینێت، بەرقەرار بێت.

پەیوەندیى مێژووییى نێوان هەردوو گەلى كوردستان و فه‌ره‌نسا شایەنى ئاماژەپێکردنە. لە میانى سەدەى ڕابردوودا، كاتێك گەلەکەمان لە ئازار و نەهامەتیدا بوو، فەرەنسا بە بەخشندەیی دەستى هاوکارى بۆ هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان درێژ کرد. هیوادارین لە ماوەى سەرۆکایەتیى بەڕێز ئیمانوێل ماکرۆندا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانمان فراوانتر ببن و زیاتر پەرە بسێنن.

هەر بەم بۆنەیەشەوە، دەمەوێت سوپاسى سەرۆکى پێشووى فه‌ره‌نسا بەڕێز فرانسوا ئؤلاند بکەم کە سیاسەتێکى نێودەوڵەتیى سەرکەوتووى پەیرەو کرد و پەیوەندیەکانى فەرەنساى لەگەڵ هەرێمى کوردستان بەهێزتر کرد.

دووبارە پیرۆزبایی لەگەلى فەرەنسا و سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆن دەکەم.

نێچیرڤان بارزانى
سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان
14.5.2017

15
ئایار

 

به‌ناوی خودای به‌خشده‌

به‌ڕێزان سه‌رۆك و ده‌سته‌ی باڵای بنكه‌ی لالش

سڵاو و رێز

به‌بۆنه‌ی 24ـه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی بنكه‌ی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی لالش پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆك و ستافی ده‌سته‌ی باڵای بنكه‌ی لالش و سه‌رجه‌م ئێزدییه‌كان ده‌كه‌م و چالاكی و كاره‌كانتان له‌پێناو ره‌سه‌نایه‌تی و پاراستنی تایبه‌تمه‌ندی ئێزیدییه‌كان به‌رز ده‌نرخێنم.

كوردی ئێزیدی به‌شێكی گرنگن له‌ خۆڕاگری گه‌له‌كه‌مان و ئه‌و پیلان و شه‌ڕانه‌ی بۆ قڕكردن و تواندنه‌وه‌یان دراون، توانای ئه‌وه‌ی نه‌بووه‌ ئێزیدییه‌كان له‌ناو ببات. دڕنده‌یی داعش و كاره‌ نامرۆڤایه‌تیه‌كانی ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستیه‌ له‌ داگیركردنی شه‌نگال كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئیراده‌ی ئێوه‌ دروست نه‌كرد و هاوشانی برا پێشمه‌رگه‌كانتان به‌رگری قاره‌مانانه‌تان نواند و په‌یامێك بوو، كه‌ هیچ هه‌وڵێك ناتوانێ ئێزدییه‌كان له‌ كوردستان داببرێنێ.

دڵینایی به‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌ده‌ین‌، به‌ ئازایه‌تی پێشمه‌رگه،‌ ئێزیدییه‌كان پارێزراو ده‌بن و ئاواره‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنی خۆیان و ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان ئاوه‌دان ده‌كرێته‌وه‌ و ئێزدییه‌ ره‌سه‌نه‌كان بڕیار له‌ چاره‌نووسی خۆیان و ناوچه‌كه‌یان ده‌ده‌ن.

جارێكی دیكه‌ هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ بنكه‌ی لالش و ده‌سته‌ی باڵا و ستافه‌ به‌ڕێزه‌كه‌ی ده‌خوازم.



مسعود بارزانی

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان

12ـی5ـی2017
11
ئایار

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 11/5/2017 به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ شاندێكی باڵای حزبی شیوعیی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی( رائید فه‌همی) سكرتێر و موفید ئەلجەزائیری و بەسام محی و شمێران میركل و عزەت ئەبوتەمەن ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی ئەو حزبە كرد.

له‌دیدارێكدا، كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی( كاوه‌ مه‌حمود) سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان و (ئه‌بو كاروان) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه‌ به‌ڕێوه‌چوو، باس له‌ شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش و سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق و هەروەها هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆریستان له‌هه‌ر سێ ئاستی ناوخۆیی، ئیقلیمی و جیهانییه‌وه‌ كرا. شاندی میوان رێز و پێزانینیان بۆ قاره‌مانیه‌تی و قوربانیدان و خوێنی پێشمه‌رگه‌ هه‌بوو و سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه‌شیان به‌سه‌ر تیرۆریستانی داعش به‌رزنرخاند.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا شاندی میوان بیروبۆچوونی خۆیان له‌باره‌ی پرۆسه‌ی سیاسی و هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق و ره‌وه‌شی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكی عێراق خسته‌ڕوو. هه‌روه‌ها رۆشنایی خرایه‌ سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ریفراندۆم، له‌وباره‌وه‌ شاندی میوان، وێڕای ئاماژه‌دان به‌ مێژووی هاوبه‌ش و خه‌باتی پێكه‌وه‌یی نێوان حزبی شیوعی عێراق و گه‌لی كوردستان راشیانگه‌یاند، كه‌ ئه‌وان وه‌ك حزبی شیوعی هەمیشە له‌گه‌ڵ ویست و داواكاری گه‌لی كوردستاندان.

له‌به‌رانبه‌ردا سه‌رۆك بارزانی باسی له‌ مێژووی هاوبه‌ش و پڕ له‌هه‌وراز و نشێوی نێوان گه‌لی كوردستان و ده‌وڵه‌تی عێراق كرد و پێشێلبوونی شەراكەت و دەستوور كرد و هەروەها تیشكی خستەسەر بابەتی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی و هۆكارەكان پێشێلبوونی شەراكەت لە عێراقدا.

 

11
ئایار

كاكه‌مين نه‌جار ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر به‌ ياوه‌رى بلند ئيسماعيل به‌رپرسى لقى 16 ى هه‌ولێر و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن گوندى چۆمه‌ زه‌رده‌ى سه‌ر به‌ شاره‌دێى پردێى به‌ سه‌ر كرده‌وه‌ . و له‌ نزيكه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ ريش سپى و پياو ماقوڵانى گوندى چۆمه‌ زه‌رده‌ كۆبووه‌ . كاكه‌مين نه‌جار له‌ ووته‌يه‌كدا رۆلى خه‌ڵك و دانيشتوانى گوندى ژۆمه‌ زه‌ره‌ده‌ و گونده‌كانى ده‌ورووبه‌رى به‌رز نرخاند كه‌ له‌ سه‌ر ده‌مانى شۆرش و خه‌باتى سه‌ختى چه‌كدارى ئه‌م ناوچه‌يه‌ شێونى حه‌وانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ بووه‌ و هه‌ميشه‌ ناوچه‌كه‌ پشت و په‌ناى پێشمه‌رگه‌ بووه‌ . 
 له‌ ته‌وه‌رێكى ترى ووته‌كانى كاكه‌مين نه‌جار رايگه‌ياند ئه‌مرۆش كوردستان به‌ره‌و قۆناغێكى گرنگ و هه‌ستيار هه‌نگاو ده‌نێ ئه‌ويش به‌ره‌ و ريفرانۆدۆم و سه‌ربه‌خۆييه‌ كه‌ پێويسته‌ هه‌موو خه‌ڵكى كوردستان به‌ به‌لێ ده‌نگ بۆ ريفرانۆدم و سه‌ربهخۆيى كوردستان بدات ...

07
ئایار

 

 

رێزدارمه‌سروور بارزانى: له‌ پرۆسه‌ى سه‌ربه‌خۆيى پاشه‌كشێ ناكه‌ين

مه‌سروور بارزانى، راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، "بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ سه‌ربه‌خۆ بین، ده‌بێت سه‌ر به‌خۆمان بین، نابێت سه‌ر به‌ هیچ لایه‌كی دیكه‌ بین" له‌ باره‌ى په‌رله‌مانيشه‌وه‌ گوتى: ئێمه‌ له‌ ئه‌مڕۆوه‌ ئاماده‌ين په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه‌. سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامدانى ريفراندۆميش گوتى: له‌و پرۆسه‌يه‌ پاشه‌كشێ ناكه‌ين و به‌ قسه‌ى ئه‌وانه‌ ناكه‌ين كه‌ دژى ريفراندۆمن.
 له‌ وتارێكدا، كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ كه‌رنه‌ڤاڵێكى يه‌كێتى قوتابيانى كوردستان بۆ پشتگيريى له‌ ريفراندۆم، كه‌ له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، مه‌سروور بارزانى باسى له‌ گرنگى سه‌ربه‌خۆبوونى هه‌رێمى كوردستان كرد و گوتى: "نابێت ئێمه‌ چاومان له‌وه‌ ‌بێت كه‌ هه‌ر پاشكۆ بین، یان خه‌ڵكی دیكه‌ حوكمڕانی به‌سه‌ر ئێمه‌دا بكات، كه‌سێك ناتوانێت چاوی له‌ پۆستی وڵاتێكی دیكه‌ بێت و بێت لێره‌ رێنماییمان بكات له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم.
 مه‌سروور بارزانى, جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌، پێش ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بڕوای به‌ سه‌ربه‌خۆیی خه‌ڵكی كوردستان هه‌بێت، ده‌بێت ئێمه‌ پێش هه‌موو كه‌سێك ئه‌و بڕوایه‌مان له‌لا درووست بێت، كه‌ ئه‌وه‌ مافێكی سرووشتی ئێمه‌یه‌، ئه‌مه‌ مافێكه‌ خوا به‌ ئێمه‌ی داوه".
 گوتيشى: "خه‌ڵكێك نه‌یانه‌وێ ريفراندۆم بكه‌ين و بیانوو بدۆزنه‌وه‌ له‌ شێواز و چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، ئێمه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ قسه‌ی ئه‌وان ناكه‌ین و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌ ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ و نه‌ په‌شیمان ده‌بینه‌وه‌، ئه‌و ریفراندۆمه‌ش له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت".
 هه‌روه‌ها گوتى: "ئینجا ئێمه‌ ده‌بێت خاوه‌نی ئه‌و بڕیاره‌ بین ئێمه‌ وه‌كو نه‌ته‌وه‌ ده‌بێت پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بكه‌ین كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ مافی خۆمان خۆشنابین و به‌هیچ شتێك له‌وه‌ی كه‌ یه‌كسان بین له‌گه‌ڵ هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی دنیا، ئێمه‌ ئاماده‌ نین له‌وه‌ كه‌متر رازی بین".
 له‌ باره‌ى سه‌ربه‌خۆييه‌وه‌ راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان, زياتر روونيكرده‌وه‌، كه‌ ئه‌و پرسه‌ زامنى داهاتووى كورد ده‌كات و گوتى: "بابه‌تی سه‌ربه‌خۆیی یا بابه‌تی سیاده‌ی وڵات گرنگه‌ بۆ پاراستنی ئایینده‌ی هه‌م وڵاته‌كه‌مان، هه‌م خه‌ڵكه‌كه‌مان، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ له‌ یاسای نێوده‌وڵه‌تی خاوه‌نی سیاده‌ بین، خاوه‌نی وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ بین، ئه‌و وه‌خته‌ به‌ حوكمی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ته‌ده‌خولكردن له‌ كوردستان قابیلی قه‌بووڵ نییه‌. به‌ڵام ئێمه‌ ئێستا به‌شێكین له‌ حكوومه‌تێكی دیكه‌، كه‌ خۆی نه‌یتوانیوه‌ وه‌كو پێویست سیاده‌ی خۆی بپارێزێت و له‌ هه‌موو لایه‌ك ته‌ده‌خولی ئیش و كاره‌كانی ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وان نایانه‌وێ سه‌ربه‌خۆ بن، ئێمه‌ ده‌مانه‌وێ سه‌ربه‌خۆ بین".
 سه‌باره‌ت به‌ پرسى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانيش مه‌سروور بارزانى گوتى: "قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ئایا بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ئێمه‌ پێویستمان به‌ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌، جارێ ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ باس بكه‌م، ئێمه‌ وه‌كو پارتی، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك، دژی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان نه‌بووین و نین، ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێ په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه‌، به‌ڵام چ جۆره‌ په‌رله‌مانێك، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانێك، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ت بڕیاربدات، نابێت ببێته‌ سه‌رۆكی فراكسیۆنی حزبێك و به‌ناوی په‌رله‌مان ته‌نیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی حزبێك ئیش بكات، ئێمه‌وه‌ ئه‌وه‌ قه‌بووڵ ناكه‌ین".
 هه‌روه‌ها گوتى: "سه‌رچاوه‌ی شه‌رعییه‌ت میلله‌ته‌ پێش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان بێت، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش پێمانخۆشه‌ په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش قسه‌ی پێویست كراوه‌ و پێشنیاریش هه‌بووه‌ و تاووتوێی ئه‌و پێشنیارانه‌ش ده‌كرێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان، به‌ڵام ئێمه‌ به‌ هیچ شێوازێك ئه‌وه‌ قه‌بووڵ ناكه‌ین، بۆ رازیكردنی حزبێكی سیاسی یان چه‌ند كه‌سێك، یان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سیاسی به‌ینی دوو حزب و سێ حزب، ئیتر په‌رله‌مان و داهاتوو و ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی میلله‌ته‌كه‌مان بخرێته‌ ژێر پرسیار و وه‌لا بنێت بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نیا ته‌ركیز له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی ته‌سكی حزبی بكرێت، ئێمه‌ ئه‌وه‌ قه‌بووڵ ناكه‌ین پێمانوایه‌ پێش هه‌موو شتێك به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی میلله‌ته‌كه‌مان، به‌تایبه‌تی كه‌ ئێستا مه‌سه‌له‌ی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی له‌ ئارادایه".
 راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌شى گوت: "پێش هه‌موو شتێك، ئێمه‌ ئه‌وه‌مان ده‌وێ، به‌ په‌رله‌مانتاره‌كان بڵێین، كه‌ فعله‌ن ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌ په‌رۆشه‌وه‌ باسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن با په‌رله‌مان كارابكه‌ینه‌وه‌، په‌رله‌مان به‌ زۆرینه‌ كارا ده‌كرێته‌وه‌، بابێن ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی پرسی ریفراندۆم یان بۆ سه‌ربه‌خۆیی په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه‌ ئێمه‌ له‌مڕۆوه‌ ئاماده‌ین په‌رله‌مان به‌ ده‌نگی زۆرینه‌ كارابكرێته‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كی نوێ بۆ په‌رله‌مان هه‌ڵبژێرین، به‌ڵام په‌رله‌مان ته‌نیا له‌ پێناوی ئه‌وه‌ی كێشه‌ی حزبی چاره‌سه‌ر بكات و دوایی ببێت به‌ ئاسته‌نگ بۆ كێشه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان پێمانوانییه‌ ئه‌م په‌رله‌مانه‌ له‌ خزمه‌تی ئه‌و پرسه‌دا بێت و بتوانێت سه‌ركه‌وتووش بێت

30
نیسان

 

سبه‌ی 1 ی ئایار ،128ساڵ به‌سه‌ر یه‌كه‌م جێژنی كرێكاراندا تێده‌په‌رێت ، له‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌ی كرێكاراندا گه‌رمترین سلاو بۆ سه‌رجه‌م كرێكارانی كوردستان ده‌نێرم، به‌هیوام كرێكارانی ماندوونه‌ناسی كوردستان باری ژیان و گوزه‌ران و ته‌ندروستیان له‌ باشترین دۆخدا بێت و ده‌ستی پیرۆزی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات و بنیاتنانی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ بێت. كرێكاری كوردستان هه‌میشه‌ له‌ رێزی پێشه‌وه‌ی قوربانیدان دا بوه‌  و به‌ده‌ستێكی چه‌ك و به‌ده‌سته‌كه‌ی تری كاری كردوه‌ .ئومێده‌وارم له‌ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیشدا له‌ رێزی پێشه‌وه‌دا بن

هه‌مو رۆژیكتان جه‌ژن و به‌خته‌وه‌ری بێت

كاكه‌مین نه‌جار

ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێری

پارتی دیموكراتی كوردستان

 

30\4\2017

29
نیسان

 

 

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە وەزیری بەرگریی عێراق و فەرماندەی هێزی ئاسمانیی عێراق کرد و لە دیدارەکەدا هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە پرۆسەی ئازادکردنی مووسڵدا بەرز نرخێندرا و جەخت لەسەر بەردەوامیی ئەو هەماهەنگییە کرایەوە.

ڕۆژی شەممە ٢٩ـی ٤ـی ٢٠١٧ لە سەلاحەدین (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە (عرفان ئەلحەیالی) وەزیری بەرگریی عێراق و فەریق ڕوکن (ئەنوەر حەمەدەمین) فەرماندەی هێزی ئاسمانی عێراق كرد.

 

لە دیدارەكەدا کە (کەریم شنگالی) وەزیری ناوخۆ و وەزیری پێشمەرگە بە وەکالەت ئامادەی بوو، وەزیری بەرگریی عێراق، (سەرۆك بارزانیی) لە دوایین پێشهاتە ئەمنییەكان و بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ ئاگادار كردەوە. هەروەها بارودۆخی ناوچە ئازاکراوەکانی مووسڵ و ئاییندەی موسڵ خرایە بەرباس و جەختیش لە بەرەنگاربوونەوە و لەناوبردنی تیرۆریستان و ئازادكردنی ناوچەكان كرایەوە.
هەر لە دیدارەکەدا هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە پرۆسەی ئازادکردنی مووسڵدا بەرز نرخێندرا و جەخت لەسەر بەردەوامیی ئەو هەماهەنگییە کرایەوە.

29
نیسان

 

 

له‌ میانه‌ی سه‌ردانیدا بۆ توركیا و به‌شداریكردنی له‌ كۆڕبه‌ندی ئه‌تلانتیك له‌ ئیستانبول، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 28-4-2017 (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ (ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان) سه‌ركۆماری توركیا كۆبووه‌وه‌.

 

 

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ره‌تا (ئه‌ردۆغان) پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی خۆی بۆ شه‌هیدبوونی ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ كه‌ له‌‌ بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه‌ له‌ چیای شه‌نگال گیانیان له‌ده‌ست دا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندر بوون ده‌ربڕی و ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی بریندارانی ئه‌و ڕووداوه‌ نیشان دا، دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و بۆردومانه‌دا مه‌به‌ست بۆردومانكردنی باره‌گاكانی پێشمه‌رگه‌ نه‌بووه‌ و بۆردومانه‌كه‌ به‌ هه‌ڵه‌ ئه‌نجام دراوه‌ و نیگه‌رانیی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌ ده‌ربڕی.

 

جه‌ختی له‌وه‌ش‌ كرده‌وه‌ كه‌ ‌بوونی باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ له‌ چیای شه‌نگال قبووڵ ناكرێت‌ و به‌ پێویستی زانی به‌ هه‌وڵی هه‌موو لایه‌ك باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ له‌وێ چۆڵ بكرێن. له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا له‌ هه‌موو بواره‌كاندا و تۆكمه‌كردنی زیاتریان كرد و جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ توركیا بایه‌خێگی گه‌وره‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و ئارامییه‌كه‌یشی به‌رز ده‌نرخێنێت.

 

 

پوخته‌یه‌كیشی ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی ڕزگاركردنی مووسڵ و ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان له‌ پێشوازیكردن و حه‌واندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره‌ و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر خسته‌ ڕوو و به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانی وڵاته‌كه‌یشی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و ته‌واوی عیراق به‌ ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆ دووپات كرده‌وه‌.

 

لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی تێبینی و ڕوونكردنه‌وه‌كانی (ئه‌ردۆغان)ی كرد و نیگه‌رانیی خۆیشی به‌رامبه‌ر ڕووداوه‌كانی شه‌نگال نیشان دا و دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ ڕووداوانه‌ی دووپات كرده‌وه‌ و بۆ ئه‌مه‌ش هیوای خواست په‌كه‌كه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ چۆڵ بكات.

 

سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانیش به‌ڕێزیان ئاماده‌ییی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا له‌ هه‌موو بواره‌كاندا نیشان دا‌. ده‌رباره‌ی كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش جه‌ختی له‌ پێویستیی ئه‌نجامدانی دیالۆگێكی جددی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی مووسڵه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاریی سوپای عێراقی كردووه‌ كه‌ ئه‌نجامێكی باشی هه‌بووه‌ له‌ بنه‌بڕكردنی تیرۆ له‌ ناوچه‌كه‌دا.

 

 

گفتوگۆكردنی ڕه‌وشی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به‌و گۆڕانكارییانه‌ی له‌ ناوچه‌كه‌دا دێنه‌ ئاراوه‌، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

28
نیسان

 

 

ئیمرۆ هه‌ینی28/4/2017 كاكه‌مین نه‌جار ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێری پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماده‌ی ناشتنی ته‌رمی تێكۆشه‌ری دێرین عه‌لی عه‌بدوڵا برایم ،ناسراو به‌ (عه‌لی مه‌لا)بوو ، هه‌ڤاڵ كاكه‌مین  نه‌جار له‌وته‌یه‌كدا له‌سه‌ر گۆری تێكۆشه‌ر عه‌لی مه‌لا كه‌ 24/4/2017 له‌ئه‌ڵمانیا به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه‌ دڵه‌گه‌وره‌كه‌ی له‌ لێدان كه‌وت و ته‌رمه‌كه‌ی هێنرایه‌وه‌ كوردستان.و له‌كوردستان به‌خاك سپێردرا به‌ئاماده‌ بوونی ده‌یان به‌رپرسی حزبی و حكومی ، ئاماه‌ی به‌ خه‌باتی نه‌پچراوه‌و درێژخایه‌نی ئه‌و تێكۆشه‌ره‌ داو یه‌كێك بوه‌ له‌كه‌سایه‌تیه‌ شۆرشگێره‌كانی ناوچه‌ی باڵه‌ك، هه‌ڤاڵ كاكه‌مین نه‌جار له‌ درێژه‌ی وته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌ قاره‌مانێتی ئه‌و تێكۆشه‌ره‌ كردوو باسی له‌ بریندار بوون و به‌برینداری ده‌سگیركردنی له‌لایه‌ن ئێران و دواتر راده‌ست كردنه‌وه‌ی بۆ ده‌سه‌ڵاتی به‌عس و ده‌رباز بوونی وه‌ك معجزه‌یه‌ك وه‌سف كرد، كاكه‌مین نه‌جار ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا تێكۆشه‌ر عه‌لی مه‌لا دووبرای تریشی له‌سه‌نگه‌ری كوردایه‌تی و له‌سه‌ر رێبازی بارزانی نه‌مر شه‌هیدد بوون ،هه‌ڤال كاكه‌مین نه‌جا ر  له‌سه‌ر گلكۆی ئه‌و قاره‌مانه‌ ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌بیت ماندوو بون و قوربانی شۆرشگیران و شه‌هیدانمان له‌ یاد نه‌كه‌ین و خوێن و ئاره‌قه‌یان بكه‌ینه‌ هه‌وینی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.

 

 

 

پەڕەى 7 لەکۆى 38 پەڕەدا